بابەت: دابینکردنى چادر بۆ هاوڵاتیان
ڕێکەوت: ١٩٦٩/٦/١٨
نێرەر: نافیز و موحسین
وەرگر: سکرتێری سەرۆکوەزیران/ لێژنەی وەزاری/ موتەسەڕیفی هەولێر/ شەجەرە
ژمارەی برووسک: ٥٦
دابینکردنى چادر بۆ هاوڵاتیان

دەقی نامەکە

بتزويد متصرفيه اربيل بثلاثين خيمه حجم ٤٠٠ باون و ١٨٠ باون لاسكان بعض المواطنين في منطقه كلاله كان من المقرر ان تقوم وزاره العمل بتجهيزها والى الان لم توصل الخيم المذكوره نرجو السيد رئيس الوزراء الامر لارسال الخيم من قبل الجهات العسكريه او اي اخرى نظرا للحاجه الماسه اليها ونشكركم. انبؤنا

وەرگێڕان

بەڕێز سەرۆکوەزیران پێشتر فەرمانی دەرکردووە بۆ دابینکردنی ٣٠ چادرى قەبارە ٤٠٠ پاوەندى و ١٨٠ پاوەند بۆ موتەسەڕیفیەتی هەولێر بە مەبەستى نیشتەجێکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ناوچەی گەڵاڵە، بڕیارە وەزارەتی کار دابینیان بکات. تاکو ئێستا چادرە ئاماژەپێکراوەکان نەگەیشتوون. داوا لە بەڕێز سەرۆکوەزیران دەکەین، فەرمانى ناردنی چادرەکان بداتە لایەنە سەربازییەکان، یاخود هەر لایەنێکی دیکەوە، بە ڕەچاوکردنی پێویستیی زۆر بۆ چادرەکان و سوپاستان دەکەین. ئاگادارمان بکەنەوە.