Translate Content
بابەت:
دابینکردنى پزیشک بۆ چوار بنکەى تەندروستى
ڕێکەوت: ١٦/٤/١٩٧١
نێرەر: ب٦ بێتواتە
وەرگر: م.س، ت.ز بۆ زانیاریتان، بارزانى، مەکتەبى عەسکەرى
ژمارەی برووسک:
٤٧
دەقی نامەکە
بروسکەتان ٣١ لە ١٤/٤. چار موستەوصفات لەکاتي خودا لە ناوچەي بەتالیونەکەمان هەبو لەم جيگایانەي ناویان لەخوارەوە نوسراوە: ١. بيتواتە ٢. دولە رەقە ٣. بالیسان ٤. بناوي. تکایە ئەگەر ممکن بيت بۆ ئەم شوينانە دکتۆرمان بدەني زور باشە. تکایە وەلام.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بروسکەتان ٣١ لە ١٤/٤. کاتى خۆى چوار بنکەى تەندروستى لە ناوچەى بەتالیۆنەکەمان هەبوون، لەم شوێنانەى ناویان هاتووە ١- بێتواتە ٢- دۆڵەڕەقە ٣- بالیسان ٤- بناوى. داواکارین، ئەگەر ڕێى تێبچێ، پزیشک بۆ ئەم شوێنانە دابین بکەن. تکایە وەڵام