بابەت: خۆشحاڵیى پێشمەرگە بە ڕێککەوتنى کورد و عێراق
ڕێکەوت: ١٢/٣/١٩٧٠
نێرەر: عەلی شەعبان
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ م.س/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ف ع
خۆشحاڵیى پێشمەرگە بە ڕێککەوتنى کورد و عێراق

دەقی نامەکە

ریک کەوتنە میژویەکەتان لەگەل حکومەتي عراق ھەستەکی بەرزي خستە دلي میللەتە قارەمانەکەمان بەم بونەوە خوش حالین کە بە ناوي ھەمو پیشمرگەکانی بتالیونەکەمان وە ھەمو دانیشتواني ناوچەي بیتواتە گەرمترین پیروزبایتان لێ ئەکەین و بەلین تازە ئەکەینەوە بە خوین دەسکەوتەکاني میللەتي کوردمان بپارێزین.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

ڕێککەوتنە مێژوییەکەتان لەگەڵ حکومەتی عێراق، ھەستێکی بەرزی خستە دڵی میللەتە قارەمانەکەمان، بەم بۆنەوەیەوە خۆشحاڵین کە بە ناوی ھەموو پێشمەرگەکانی بەتالیونەکەمان و ھەموو دانیشتوانی ناوچەی بێتواتەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەین و بەڵێن تازە دەکەینەوە کە بە خوێن دەستکەوتەکانی میللەتی کوردمان بپارێزین.