
دەقی نامەکە
بو/ بارزانی /م.ت/م.س /گشت بارەگاکان لە/هـ .رزگاری مفتوحە ژ/ف٣ لە/٩/١٢/١٩٦٩ بروسکەمان ف٢ . ضده الجوەکانما فروکەیەکي میک ١٧ شکاند جامي فروکە بە کامل لەگەل کورسی سایق ئیستا لە مقری ھیزمانە . جوری فروکە بەکاملي لەگەل کرسي سائق ئيستا له مقري هيزمانه جوري فروكه بەکاملي. میک ١٧ ژمارەي جامي فروکە ١٦ نوسراوه ژمارە فروکە ١٥٠ نوسراوه. جامخانەي فروکە و کەلوپەل و امامي لاسلکي لەگەل کەوتووە . جامي فروکە لەگەل کورسي سائق لە ١٠/١٢ ئەنیرین بو بارەگاتان . مفارزي پ.م مان ناردوە بو دوزینەوەی لاشەي فروکەواني دوژمن. بەبروسکەیەکي تر لە تفاصیل ئاگادارتان ئەکەین. ئیتر بوپیشەوە .
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/بارزانی /م.ت/م.س /گشت بارەگاکان لە/هـ . ڕزگاری مفتوحە ژ/ف٣ لە/٩/١٢/١٩٦٩ بروسکەمان ف٢. زدلجەوەکانمان فڕۆکەیەکی میک ١٧یان تێکشکاند، جامی فڕۆکە بە تەواوى لەگەڵ کورسیی فڕۆکەوانەکە ئێستا لە بارەگاى هێزە. جۆری فڕۆکەکە بەتەواوى میک ١٧، ژمارەی جامی فڕۆکە ١٦ نووسراوە، ژمارەى فڕۆکە ١٥٠ نووسراوە. جامخانەی فرۆکە و کەلوپەل و پێشەوەى بێتەلى لەگەڵ کەوتووە. جامی فڕۆکە لەگەڵ کورسى فڕۆکەوان لە ١٠/١٢ دەنێرین بۆ بارەگا. مەفارزی پ.م مان ناردووە بۆ دۆزینەوەی لاشەی فڕۆکەوانی دوژمن. بە بروسکەیەکی دیکە بە لە وردەکاریى ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە .