بابەت: حکومەت جاشەکانى موسڵى لە دهۆک و شێخان کۆکردووەتەوە
ڕێکەوت: ٩/٣/١٩٦٨
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: لێژنەی باڵا
ژمارەی برووسک: ٦٢
حکومەت جاشەکانى موسڵى لە دهۆک و شێخان کۆکردووەتەوە

دەقی نامەکە

علمنا بان الحكومه حشدت جميع فرسان لواء الموصل والقوات النظاميه الاضافيه في منطقه دهوك والشيخان واتروش وعززت الربایا في تلك المناطق. ان هذه الاجراءات في ظروف المفاوضات لا تخدم المصلحه العامه للعراق حكومه وشعبا لذا نرجو الكف عن هذه الاعمال الاستفزازيه اذا كانت نيه الحكومه حسنه او لتأخذ لها سبيل المناسب لها.

وەرگێڕان

زانیاریمان بەدەستگەیشتووە، حکومەت هەموو جاشەکانى لیواى موسڵی لەگەڵ هێزە یەدەگەکان لە ناوچەکانى دهۆک، شێخان و ئەتروش کۆکردووەتەوە و ڕەبایەکانیان لە ناوچەکە توندکردووە. ئەم ڕێوشوێنانە لە دۆخى دانوستاندنەکاندا خزمەت بە بەرژەوەندیى گشتى عێراق بە حکومەت و گەلەوە ناکەن، بۆیە ئەگەر حکومەت نیازى باشى هەیە، داواتان لێدەکەین ئەم کارە ئیستفزازیانە بوەستێنن، یاخود ڕێکارى گونجاویان بەرامبەر بگرنەبەر.