بابەت: جاش دواى گەڕانەوەیان خەڵکى هەڵەبجە ئازاردەدەن
ڕێکەوت: ١٥/٣/١٩٧٠
نێرەر: هێزی خەبات
وەرگر: شەفیق ئەحمەد ئاغا/ بارزانی/ م.ت/ عەبدلوەھاب
ژمارەی برووسک: ٨٠
جاش دواى گەڕانەوەیان خەڵکى هەڵەبجە ئازاردەدەن

دەقی نامەکە

لە دواي گەرانەوەي جماھیري حلبچە بو ناو شار جاشە رورەشەکان دیسانەوە دەستیان کردوە بە ئازارداني خەلقەکە تکایە تدابیري فوري وەربگرن بو داناني حدیک بو ئەم خوفروشانە، ٣ کەس لە دانیشتوان رایان کردوە بو لامان چونکە فەرمانی گرتنیان دەرکردوە. وە ئیستا لامانن، سیف الدین سید محمد و علي عبداللە و حامد محمود. تکایە ئاگادارمان بکەن لە اجراءاتتان.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە دوای گەڕانەوەی خەڵکی هەڵەبجە بۆ ناو شار، جاشە ڕووڕەشەکان دیسانەوە دەستیان بە ئازاردانی خەڵکی کردوەتەوە، بۆیە تکایە ڕێکاری خێرا بگرنەبەر، بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم خۆفرۆشانە. سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی سەیفەدین سەید محەمەد و عەلی عەبدوڵا و حامد مەحمود ڕایانکردووە بۆ لامان، چونکە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە و ئێستا لەلامانن. تکایە لە ڕێکارەکانتان ئاگادارمان بکەنەوە.