دەقی نامەکە
رەبیئەکاني دەوري کوي تعدایەکي زوریان ئەکردە سەر فقیراني بي تاوان و دەستیان بە توپ ھاویشتنو گولە باراني دەوري خویان. بویە ھوی سوتاندني دەخوداني فقیران و کوشتني چەند ولاخک لە گوندي (ھاولان). ئیمەش ناچاربون مەفرەزیک تەخریبي بنیرین بو تەمبي کردنیان یەک لە رەبیئەکان ئیواران جندیەکان ئەگەرانەوە ناو معسکر و بەیاني ئەھاتنەوە ناو رەبیئەکان مفرزەکەمان توانی لە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢/٧ چەند لغمیک بچینت لە ناو رەبیئەکە و دەورو پشتي و لە سعات ٦:٥سەرلەبەیاني گەرانەوە بو نارەبیئەکە لە ناکاو لغمەکان ئەتەقینەوە لە بن پیان ئاگر بلند بو وە رەبیئەکە ئاگري تي بەربو و چەند جندیەک تي دابو ھەمویان سوتاند بە چەکەکانیانەوە. ئاگادارتان ئەکەینەوە لە زیاني دوژمن ئەوە نتیجەی تعدا وظلم لەسەر فقیراني بي تاوان .
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ڕەبایەکانی دەوروبەری کۆیە دەستدرێژییەکی زۆریان دەکردە سەر خەڵکی هەژار و بێ تاوان و تۆپباران و گوللەبارانی دەوروبەری خۆیان دەکرد. ئەمەش بووە ھۆی سوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران و کوشتنی چەند وڵاخێک لە گوندی ھاولان. ئێمەش ناچاربووین مەفرەزەیەک بنێرین بۆ تەمبێ کردنیان. یەکێک لە ڕەبایەکان ئێواران سەربازەکانی دەگەڕانەوە بۆ سەربازگەکەیان و بەیانیان دەھاتنەوە ناو ڕەبایەکە. مەفرەزەکەمان توانی لە شەوی ٢١لەسەر٧/٢٢ چەند مینێک لە چواردەور و ناو ڕەبایەکەدا بچێنن و لە کاتژمێر شەش و نیوی سەرلەبەیانی کە سەربازەکان گەڕانەوە بۆ ناو ڕەبایەکە، لەناکاو مینەکان لە ژێر پێیاندا تەقینەوە و ئاگر لە ڕەبایەکە بەربوو و ئەو سەربازانەى لەوێ بوون، هەموو بە چەکەکانیانەوە سووتان. ئاگادارتان دەکەینەوە لە زیانەکانی دوژمن. ئەوە ئاکامی دەستدرێژی و ستەمکردنە لە خەڵکی هەژار و بێ تاوان.