
دەقی نامەکە
الى/ البارزاني. م.ت . لشكر1. كافه المقرات 11/12-11 من/ هيز عقره وشيخان ع 333 نصر من الله وفتح قريب كان في نيه العفالق البعثيين الذين حشدوا ما يتمكنون من القوات في جبهتي المزوري والبرواري بقياده قائد الفرقه وقائد قوى الميدان ان يدمروا منطقتنا ولكن ابطالنا ال پ.م وقفوا امام هجمات الخونه بكل بساله وشجاعه منقطع النظير من تأريخ بدأ الهجوم يوم 5/11 ولغايه ١١/١٢-١١ تمكن ال پ.م الابطال من دمر قوات العدو في منطقه الجبهتين وكان الجحوش الخونه يفرون امام ضربات ابطالنا ال پ.م كالجرذان المذعوره لا يلون على شيء وكان ال پ.م الابطال وراءهم الى ان ادخلوهم معسكر سرسكن ومعسكر كوري گاڤان ومعسكر اتروش ومعسكر سوارە توکا. خسائر العدو كثيره وقد راى الابطال مؤكدا ان القتلى من الجحوش 42 قتيل واما الجرحى فعددهم كثيره. لقد ترك الخونه 65 عقيبه(كلاڤ) في ساعه المعركه وكانت جميعها مثقوبه من الطرفين وعليها الدماء. خسائرنا ثلاثه شهداء و(٦) جرحه. قسم ال پ.م الابطال بتربه للغزات العفالق فيها اذا حاولت
وەرگێڕان
بۆ/ بارزانی/ م.ت/ لەشکری١/ گشت هێزەکان ژمارە ڕێکەوت لە/ هێزی ئاکرێ و شێخان ٣٣٣ ١١|١٢-1١/١٩٦٩ سەرکەوتن لە خواوەیە و ڕزگاربوون نزیکە. بەعسییە عەفلەقییەکان کە تەواوی ئەو هێزەی لە توانایاندابوو لە هەردوو بەرەی مزوری و بەرواری بەسەرکردایەتی فەرماندەی فیرقە و فەرماندەی هێزی مەیدانی کۆیانکردبووەوە و بەنیازبوون بێنە ناوچەکەمان، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانمان هەر لە ڕێکەوتى دەستپێکردنی هێرشەکە لە ڕۆژی ٥/١١ تاکو شەوی ١١/١٢-١١ لەبەردەم هێرشەکانی خائینان نەبەزانە و ئازایانە و بەشێوەیەکی بێوێنە وەستانەوە و توانیان دوا هێزی دوژمن لە ناوچەکانی هەردوو بەرەکە ڕاوبنێن و جاشە خائینەکان وەک جورجی ترساو و لە هیچ نەدەگەڕانەوە و لەژێر گورزی پێشمەرگە قارەمانەکانمان ڕایاندەکرد، هەروەها پێشمەرگە قارەمانەکانمان بەدوایانەوە بوون تا چوونە نێو سەربازگەی سوسکێ، کۆرێ گاڤان، سەربازگەی ئەتروش و سەربازگەی سوارە توکا. زیانەکانی دوژمن زۆرن و پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنییان لەوەی کە بینیویانە جاشەکان ٤٢ کوژراویان هەبووە و ژمارەی بریندارەکان زۆربووە. خائینەکان ٦٥ کڵاویان لە گۆڕەپانی شەڕدا جێهێشتووە و هەموویان لە هەردوولاوە کونیان تێبووە و خوێنیان پێوەبووە. زیانەکانمان ٣ شەهید و ٦ بریندارە. پێشمەرگە قارەمانەکان سوێند دەخۆن کە گورز لە داگیرکەرە عەفلەقییەکان بوەشێنن، ئەگەر حکومەتی بەعسی فاشیست هەوڵبدات هێرش بکاتە سەر هێزە قارەمانەکانمان. شکۆ بۆ شەهیدە پیرۆزەکانمان و سەرکەوتن بۆ شۆڕشەکەمان بە سەرکردایەتی بارزانی.