بابەت: تۆپبارانى جاشەکان لەلایەن پێشمەرگەوە
ڕێکەوت: ١٩٦٩/٦/١٥
نێرەر: سریەی مغاویری عقبە١
وەرگر: ل ه (لیواى پێنج)
ژمارەی برووسک: ٢٦
تۆپبارانى جاشەکان لەلایەن پێشمەرگەوە

دەقی نامەکە

استمر القصف بصوره مؤثره على القريه حتى الساعه ٢٠٠٠ وبلغ عدد القنابر ٢٠ قنبره. شبت النيران في قريه باژيره وانسحب الفرسان من القريه الى الوادي الكائن خلف القريه. قريه باژیره تبعد عن معسكرنا اكثر من ثلاث كيلومتر لم نتمكن من معرفه عيار المدفع علمنا من الفرسان القادمين من القريه بانه المدفع من العيار الكبير. استمر القصف الشديد مع تبادل اطلاق النار بين الفرسان والعصاة حتى الساعه ٢٣٠٠ حيث بلغ مجموع القنابر ٥٥ قنبره. وصل العصاه الضفه اليسرى من الخازر لغارات تطويق القريه بساعه ١٩٣٠ حضر رؤساء الفرسان معسكرنا وطالبوا بالحاح مساندتهم بالمدفعيه والا انهم سيتركون المنطقة. بالساعه ٢٣٣٠ قصفنا ربايا

وەرگێڕان

بۆردومان بە چڕی بۆسەر گوندەکە تاکو کاتژمێر ٢٠٠٠ بەردەوام بوو و ژمارەی تۆپەکان گەیشتە ٢٠ تۆپ. تەقەکردن لە گوندی باژێرە دەستی پێکرد و فرسانەکان لە گوندەکە بۆ دۆڵی پشت گوندەکە کشانەوە. گوندی باژێرە ٣کم لە سەربازگەکەمان دوورە. نەمانتوانی جۆری تۆپهاوێژەکان بزانین، بەڵام لەو فرسانانەی هاتنە لامان، زانیمان کە جۆری تۆپهاوێژی گەورەن. بۆردومانی چڕ و تەقەکردن بەردەوام بوو لەنێوان فرسانەکان و یاخیبووان تاکو کاتژمێر ٢٣٠٠ کە ژمارەی تۆپەکان گەیشتە ٥٥ تۆپ. یاخیبووان گەیشتنە لای چەپی خازر، بە ئامانجی گەمارۆدانی گوندەکە لە کاتژمێر ١٩٣٠. سەرۆکی فرسانەکان هاتنە سەربازگەکەمان و داوایان کرد تۆپهاوێژ پشتەوانییان بکەین، ئەگەرنا ئەوان ناوچەکە جێدەهێڵن. لە کاتژمێر ٢٣٣٠ ڕەبایەکانمان بۆردومان کردن.