بابەت: تۆمبارانى چڕى هێزەکانى دوژمن لەلایەن لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە
ساڵ: 1969
نێرەر: هێزەکانی هاوکار لە بەرەی سورداش
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ م.س/ گشت هێزەکان
تۆمبارانى چڕى هێزەکانى دوژمن لەلایەن لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە

دەقی نامەکە

الى/ بارزاني. م.ت.م.س. كافة المقرات 6/11/١٩٦٩ من/ جبهه سورداش القوات التعاون ع 27 1- في ليله ٣/٤-١١ خرجت احدى دوريات القتال العائده الى قواتنا بقياده الاخوان اسماعيل ملازاده وسواره فتاح وراء خطوط العدو واصطدمت بالجحوش قرب جاسنه وطاردتهم حتى شارع سليمانيه دوكان بعد ایقاع عدد من الاصابات في صفوفهم وفي ليله 4/5-11 خرجت نفس الدوريه واسرت جاشين عبدالله حاج احمد مع بندقيه برشوت وحمدامين غريب. واستعادت مأتين رأس من الاغنام كلف قد صادما الجحوش من اهالي ال پ.م و غنمت (300) اخر من الانام تعود للجحوش. 2- في الساعه 5/3 من مساء 30/10 قصفت مدفعيتنا معسكر سبيكانه واصابت القنابل اهدافها من اول فبدله وفي الساعه الخامسه النصب من صباح 1/11 عادت مدفعيتنا قصف نفس الهدف وذلك قبل خروج العدو من رباياه وقد اسرعت السيارات العسكرية من معسكر كاني ميران لنقل القتلى والجرحى و عيند وصول السيارات اعيدت القصف من جديد. وفي يوم 3/11 قصفت مدفعيتنا مقر العدو قرب كيچبه وقد ادى ذلك الى تحطيم سياره زيل عسكريه وتهديم جانب وفي صفرهم وفي الساعه الثامنه من صباح 5/11 قصفت مدفعيتنا قافله عسكريه في كوتل كانت تسير نحو دوكان ولم تستطع القافله مواصله السير بل هربت الى معسكر كاني ميران سنخبركم بخسائر العدو عند ورودها الينا وبالساعه الواحد بعد الظهر قصفت مدفعيتنا تجكعات الجحوش في كاني فتفرقوا بكل الاتجهات لانعرف خسائرهم بعد وفي يوم 4/5 قصفت مدفعيتنا ربايا خدر اغا القابله الى كليچبە وقد اصابت القنابل اهدافها في اغلب هذه العمليات تجبرنا ولكن لاتأثير لها سبب مناعه مواقعنا و والنصر حتما الى ثورتنا العادله بقياده البارزاني.

وەرگێڕان

بۆ/ بارزانی/ م.ت/ م.س/ گشت هێزەکان ژمارە ڕێکەوت لە/ هێزەکانی هاوکار لە بەرەی سورداش 27 ٦/١١/١٩٦٩ ١. لە شەوی ٣ لەسەر٤/11 یەکێک لە مەفرەزە شەڕکەرەکانمان بە سەرکردایەتی برایان ئیسماعیل مەلا زادە و سوارە فەتاح چوونە ئەودیوی هێڵەکانی دوژمن و لە جاسنە ڕووبەڕووی جاشەکان بوونەوە و بەدوایان کەوتن تاکو ڕێگای سلێمانی – دوکان، هەروەها بووە هۆی بریندارکردنی ژمارەیەک کەس لە ڕیزەکانیان. لە شەوی ٤ لەسەر ٥/11 هەمان گروپ چوونە دەرەوە و توانیان دوو جاش دەستبەسەر بکەن بەناوەکانی عەبدوڵا حاجی ئەحمەد و حەمەدەمین غەریب، دەستبگرن بەسەر تفەنگێکی پەڕەشووت. هەروەها توانیان دوو سەت سەرە مەڕ بگەڕێننەوە کە جاشەکان لە کەسوکاری پ.م وەریانگرتبوو و ٣٠٠ سەرە مەڕ کە هی خودی جاشەکان بوو بەدەستبهێنن ٢. لە کاتژمێر 3:٣٠ شەوی 30/10 تۆپخانەکەمان بۆردومانی سەربازگەی سپیکانی کرد و هەر لە یەکەم گوللە تۆپ ئامانجەکانیان پێکا و لە کاتژمێر پێنج و نیوی بەیانی 1/11 دووبارە تۆپخانەکەمان هەمان شوێنیان کردە ئامانج پێش ئەوەی دوژمن لە رەبایەکانیان بێنە دەرەوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بەپەلە لە سەربازگەی کانی میران بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان گەیشتنە شوێنەکە و لەکاتی گەیشتنیان، تۆپخانەکەمان دەستی بە بۆردومانکردنیان کرد. لە ڕۆژی 3/11 تۆپخانەکەمان بارەگای دوژمنی لە نزیک کیچبە بۆردومانکرد و ئەمەش بووە هۆی تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلێکی زیلی سەربازی و ڕووخانی لایەکی بارەگاکە و لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 5/11 تۆپخانەکەمان بۆردومانی کاروانێکێ سەربازییان کرد لە ناوچەی کوتل کە بەرەو دوکان دەڕۆیشتن، کاروانەکە نەیتوانی بەردەوام بێت و بۆ سەربازگەی کانی میران هەڵاتن. لەکاتی بەدەست گەیشتنی زانیاری لەبارەی زیانەکانی دوژمن ئاگادارتان دەکەینەوە. لەکاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکەمان بۆردومانی گردبوونەوەی جاشەکانی لە ناوچەی کانی کرد و بەهەموو ئاراستەکاندا بڵاوبوونەوە و ئێمە لەزیانەکانیان ئاگادار نین. لە ڕۆژی ٤ی مانگی٥ تۆپخانەی دوژمن رەبایەکانی خدر ئاغایان بۆردومان کرد کە دەکەونە بەرامبەر کیچبە و لە زۆربەی کردەوەکان ئامانجیان پێکا، بەڵام بەهۆی سەختی بەرگری رەبایەکانی ئێمە، هیچ کاریگەری نەبوو، سەرکەوتن بۆ شۆڕشە دادپەروەرەکەمانە بەسەرکردایەتی بارزانی.