بابەت: بەهۆى سەرکەوتنەکانیان، دەستخۆشیى لە هێزى ئاکرێ و شێخان دەکرێ
ڕێکەوت: ٢٥/٨/١٩٦٩
نێرەر: هێزی دهۆک
وەرگر: هێزی ئاکرێ و شێخان، لەشکری١، بارزانی، م.ت، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ع١٤٦
بەهۆى سەرکەوتنەکانیان، دەستخۆشیى لە هێزى ئاکرێ و شێخان دەکرێ

دەقی نامەکە

حقا النصر من الله والفتح قريب. بناء انتصاركم على قوه البغي والعدوان كان نصرا مباركا للثوره نبارك ابطالكم الشجعان على هذه الانتصار. سيحق الخزي والعار والهزيمه. البعث الفاسد وجهو ما دام هنام هناك شعب مؤمن بحقە ومدافع عن شرفه ووطنه ومادام هناك البازاني الذي يخوض هذا الشعب الى شاطئ السلام والامان والى الامام من نصر الى نصر.

وەرگێڕان

بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن لەلایەن خوداوەیە و نزیکە. هەواڵی سەرکەوتنتان بەسەر هێزی قێزەوەن و دوژمنکار سەرکەوتنێکی پیرۆز بوو بۆ شۆڕش. پیرۆزبایی لە قارەمانە ئازاکانتان دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە. ڕیسوایی و شەرمەزاری و شکست بۆ ڕووی ڕەشی بەعسی فاشیست. لە سەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە، تا ئەو کاتەی گەلێک هەیە باوەڕی بە مافەکانی خۆی هەیە و بەرگری دەکات لە شەڕەف و نیشتیمان و تا ئەو کاتەی بارزانی هەیە کە ڕابەرایەتی ئەم گەلە دەکات بۆ گەیاندنی بە کەناری ئاشتی و ئارامی.