بابەت: بەعس هەوڵى سوتاندنى قەڵاشێخ ڕەشید دەدا
ڕێکەوت: ٢/١١
نێرەر: هـێزى قەرەداغ
وەرگر: -
ژمارەی برووسک: ١٢٤
بەعس هەوڵى سوتاندنى قەڵاشێخ ڕەشید دەدا

دەقی نامەکە

من/ هـ . ق ع١٢٤، 11/2. تقدمت قوة من گوبتپه باتجاه قلا شيخ رشيد لحرقها فتقسمت لها قواتنا وبعد معركة دامت أربعة ساعات انهزم العدو وقتل منه 7 جنود وجرح 11 آخرين. وبرقية أخرى برقم 125 في 11/2. اصطدمت قوة أخرى من قواتنا بقوة كبيره للعدو تقدر بفوجين وعدد كبير من الجاش كانت تتقدم الى سنگاو وفي قره هنجير وقعت معركة عنيفة قتل من العدو (20) وجرح (11) وانهزم ومكاسبنا خيمتين وعدد كبير من المعاطف.

وەرگێڕان

هێزیک لە گۆبتەپە بەرەو قەڵا شێخ ڕەشید بەمەبەستى سوتاندنى پێشڕەوى کرد، هێزەکانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە و لەدواى شەڕێکى چوار کاتژمێرى، دوژمن هەڵات و ٧ لە سەربازەکانى کوژران و ١١ی دیکە برینداربوون. بروسکەیەکى دیکە بە ژمارە ١٢٥ لە ڕۆژى ١١/٢. هێزێکى دیکە لە هێزەکەمان ڕووبەڕووى هێزێکى گەورەى دوژمن بووەوە کە بە دوو فەوج مەزەندە دەکرا لەگەڵ ژمارەیەکى زۆرى جاش کە بەرەو سەنگاو پێشڕەویان دەکرد و شەڕێکى گەورە لە قەرەهەنجیر ڕوویدا، لە ئەنجامدا ٢٠ سەربازی دوژمن کوژران و ١١ەى دیکە برینداربوون و دواتر دوژمن هەڵات. دەستکەوتەکانمان دوو خیوەت و ژمارەیەکى زۆر بەتانى بوو.