بابەت: بەعس بۆمبارانى ناوچەکانى زاخۆ دەکا
ڕێکەوت: ٢٧/٨/١٩٦٩
نێرەر: هێزی زاخۆ
وەرگر: لەشکری١، م.ت، بارەگای بارزانی، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ١٦٤
بەعس بۆمبارانى ناوچەکانى زاخۆ دەکا

دەقی نامەکە

الغارات الجويه على قرى منطقتنا تزداد وتشن بوحشيه وجنون. البعث الحاكم المجرم يستعمل الناپالم والتيزاب اضافه الى القنابل الثقيله والصواريخ والعتاد ضد مواطنينا العزل وممتلكاتهم. في يوم 24 و 2٥/8 وقعت ثلاثه غارات في كل يوم 26/8 ضربت طائرات البعث الرقم القياسي بغاراتها الجويه على منطقتنا حيث وقعت (٦) غارات من الغسق الغروب تقريبا لا خسائر في الارواح وقعت اضرار في الممتلكات والحيوانات للعلم رجاء

وەرگێڕان

هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر گوندەکانی ناوچەکەمان بەشێوەیەکی دڕندانە زیادیان کردووە و دژوارترن. بەعسی تاوانکاری فەرمانڕەوا بۆمبی ناپاڵم و تیزاب و بۆمبی قوڕس و موشەک لەدژی هاووڵاتیانی بێ تاوان و موڵک و ماڵیان بەکاردەهێنێت. لە ڕۆژی ٢٤، ٢٥/ ٨ لە هەر ڕۆژێکدا سێ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون. لە ڕۆژی ٢٦/٨ فڕۆکەکانی بەعس ژمارەی پێوانەییان تۆمارکرد لە هێرشکردن بۆسەر ناوچەکەمان بەجۆرێک کە ٦ هێرشی ئاسمانی لەکاتی خۆر ئاوابوون ئەنجامدران. هیچ زیانێکی گیانیی نییە. زیان بە موڵک و ماڵ و ماڵاتی هاووڵاتیان گەیشتووە. بۆ ئاگاداریتان تکایە.