Translate Content
بابەت:
بەردەوامیى پیرۆزبایى هاوڵاتیان لە سەرۆک بارزانى
ڕێکەوت: ٢١/٣/١٩٧٠
نێرەر: شیخ مصطفی شیخ علي قەلبەزە
وەرگر: سەروک ب.م/ بەرێز م.س/ م.ت بەرێز
ژمارەی برووسک:
فق
دەقی نامەکە
بە ناوي خومو عشیرەتي مەردوخەیي گەرم ترین پیروزبایتان پێ شکەش ئەکەین بە بونەي جەژني ئاشتي و جەژني نەوروز پیروزەوە داواکارین لە خواي گەورە بگەریتەوە بە خوشي. ئیتر بو پیشەوە وە خواي گەورە پشتیواني ھەمو لایەکمان بیت.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بە ناوی خۆم و عەشیرەتی مەردوخەییەوە؛ گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین، بە بۆنەی جەژنی ئاشتی و جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە و داواکارین لە خودای گەورە بە خۆشی بۆمان بگەڕێتەوە. ئیتر بۆ پێشەوە و خودای گەورە پشتیوانی ھەموو لایەکمان بێت.