بابەت: بەبۆنەى یازدەى ئازارەوە فەرمانبەرانى تووتن پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن
ڕێکەوت: ٢٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: فەرمانبەران الخصاری توتن لە سلێمانی
وەرگر: پێشەوای تێکۆشەر بارزانی/ م.س/ م.ت/ ئێزگەی دەنگی کوردستان
ژمارەی برووسک: ف
بەبۆنەى یازدەى ئازارەوە فەرمانبەرانى تووتن پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن

دەقی نامەکە

لە کانگاي دلمانەوە پیروزباي لە ئیوە و لە خوشمان ئەکەین و لە خواي مەزن ئەپارون ئەم جەژني ریک کەوتنە لە کورد و عەرەب پیروزکات ھەتا ھەتا ئەم دو برایە بە سەربەستی و کامراني بژین: ١- امین خفاف ٢- ابراھیم مصطفی ٣- کمال رشید ٤- شیخ حسن شیخ معروف علي عزیز ٥- عزیز عبداللە عبدالرحمان ٦- شوکت محمد قادر ٧- نوري میرزا غفور ٨- ابراھیم یورد ٩- رووف یحی ١٠- ابراھیم کوردي

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە کانگای دڵمانەوە پیرۆزبایی لە ئێوە و لە خۆشمان دەکەین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە ئەم جەژنی ڕێککەوتنە لە کورد و عەرەب پیرۆز بکات و بۆ ھەتا ھەتایە ئەم دوو برایە بە سەربەستی و کامەرانی بژین: ١- ئامینە خەفاف ٢- ئیبراھیم مستەفا ٣- کەمال ڕەشید ٤- شێخ حەسەن شێخ مەعروف عەلی عەزیز ٥- عەزیز عەبدوڵا عەبدولڕەحمان ٦- شەوکەت محەمەد قادر ٧- نوری میرزا غەفور ٨- ئیبراھیم یورد ٩- ڕەئووف یەحیا ١٠- ئیبراھیم کوردی