بابەت:
بۆمبارانى گوندەکانى کوردستان
ڕێکەوت: ١٢/٤
نێرەر: هێزی کاوە
وەرگر: بارزانی، م.ت، ک.م
ژمارەی برووسک:
٣٩١
دەقی نامەکە
به‌یاني ١٢/٤ له سعات حەوت و نیوي به‌یاني دوو ته‌یاره‌ي نه‌وعی سی‌خو قه‌سفي گوندی كوزینه‌یان كرد زور به توندی وه له ئه‌نجامدا ئه‌م زیانانه‌ی دا * ١- كچێكی ١١ سالی شه‌هید كرد ٢- كچێكی ٣ سالی بریندار كرد ٣- پیره‌ژنێكی ٧٠ سالي برین دار كرد برینه‌كه‌ي خه‌ته‌ره ٤- سه‌گیكی كوشت * ٥- ٧ عه‌له‌شیش و دوو مریشكي كوشت ٦- یه‌ك كه‌ري برین دار كرد *
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بەیانی ١٢/٤ لە سەعات حەوت و نیوی بەیانی دوو تەیارەی (فرۆکەی) نەوعی سیخۆ قەسفی گوندی کوزینەیان کرد زۆر بە توندی و لە ئەنجامدا ئەم زیانانەی دا ١- کچێکی ١١ ساڵانی شەهید کرد ٢- کچێکی ٣ ساڵانی بریندار کرد ٣- پیرەژنێکی ٧٠ ساڵانی بریندار کرد برینەکەی خەتەرە ٤- سەگێکی کوشت ٥- حەوت عەلەشیش و دوو مریشکی کوشت ٦- یەک کەری بریندار کرد.