
دەقی نامەکە
برقیتکم ١٠٧/ا لیژنەیەکم تشکیل کرد لە خوم و حاکمي بتالیون شھید عزیز و نوینەري لقی٢ پ.د.ک بو تحقیق لەم موضوعي ناوچەکە کە ھەتا ئێستا کەس نەھاتوە بو شکایەت تکایە ھەر کەسیک ھاتوە بو لاتان بنیرنە بو لامان یان ناوەکانیانمان بدەني لەگەل ناوي ئەم مسئوولەي چاوپوشي لي ئەکات ھەردوکیان لە جاش خرابترن. تکایە ناوي ئەو مسئوولانەمان بدەني کە شکایەتیان لي کراوە لاتان. تکایە وەلام بە پەلە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بروسکەتان ژمارە ١٠٧/١: لیژنەیەکم لە خۆم و حاکمی بەتالیۆنی شەهید عەزیز و نوێنەری لقی٢ی پ.د.ک پێکهێنا، بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتەی ناوچەکە و ھەتا ئێستا کەس نەھاتووە بۆ سکاڵاکردن. تکایە ھەر کەسێک ھاتووە بۆ لای ئێوە، بینێرنە لامان، یان ناوەکانیانمان بدەنێ لەگەڵ ناوی ئەو بەرپرسەی چاوپۆشی لێ دەکات، ھەردووکیان لە جاش خراپترن، تکایە ناوی ئەو بەرپرسەمان بدەنێ کە سکاڵایان لێ کراوە لە لاتان. تکایە وەڵامتان بە پەلە.