
دەقی نامەکە
الى ب م. سامي م.ت ع أ. هـ ر. ت م ف ع 16 ٥/٦/10/١٩٦٩ من جبهة مرگه بسم الله الرحمن الرحيم نصر من الله وفتح قريب باسم الله واسم الشعب الكردي المكافح وباسم الثوره و قيادتها الامنه. عقد الأجتماع بين المسؤولين في جبهة مرگه نقرر الرفع الستار منطقة مركه او الموت في الساعه المحدده من ليلة ٥/٦/10 بدأت مدافعنا بقصف ربايا الخونه عقبها هجوم عام بين ابطالنا ب4 مرگه و ب2 هلگورد و ب3 سەفین على جميع مواقع 2- رطل عريف على لحماية ضاع الايمن للطرف البطل فاتح 3- رطل الثاني بقيادة همزه سليمان رؤوف حاج ب2 هلگورد و قوه من جماعة سليم اغا و مصطفى أغا پروت أغا بقيادة الاخوان حسن احمد اغا و رشيد رسول أغا 4- رطل الثالث كان رطل قطع الطريق على العدو بين سي ناجيان وين كردكان رطل بقيادة الاخوان أنور شواني وعبدالله بيروت 5- رطل الرابع بقيادة البطل الشجاع كاك عزالدين قره محمد والأخ جميل صديق زيوكي و بكر عبدول وعريف رفيق 6- تمكنت قطعات الثوره الباسله في جبهة مرگه اكتشاف جميع و ربايا العدو خلال 3 سعات 7- تمكن ابطال كوردستان تحطيم مقام العدو و أستيلاء على قرية مرگه وجميع الربايا المحيطة بالقريه في الهجوم الخاطف لا خسائر بين قواتنا لحد الساعه الرابعه صباحا خسائر العدو لا تحصى 9- تم اسر 3 جنود وعدد من الجحوش الخونه 10- مكاسبنا عدد كبيره من الغادرات كلاشنكوف و اكثر من 50 خيم عسكرية ومئات بطانيات وكميات كبيره من التجهيزات 11 في الساعه الرابعه من يوم صباح 6/11 وصلت قواتنا التلول المشرفه على بني كرد لايزال المعركه مستمره بين قواتنا والعدو على اشدها سوف نخبركم بتفاصيل المعركه ببرقيات لاحقه وهذا الى الامام
وەرگێڕان
بۆ/ ب م/ سامی/ م.ت/ ع أ/ هـ ر / ت م ژمارە ڕێکەوت لە/ بەرەی مەرگە ف ع 16 ٥/٦/10/1969 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان. سەرکەوتن لەخواوەیە و ڕزگارى نزیکە، بەناوی خودا و بەناوی گەلی تێکۆشەری کورد، بەناوی شۆڕش و سەرکردایەتییە خەمخۆرەکەی، کۆبوونەوەی فەرماندەکان لە بەرەی مەرگە ئەنجامدرا و بڕیاردرا: یان شکاندنی گەمارۆ لەسەر ناوچەی مەرگە یان نەمان. لە کاتژمێری دەستنیشانکراو لە شەوی ٥ لەسەر ٦ /11 پێگەکانمان ڕەبایەکانی خائینانیان تۆپباران کرد و پاشان هێرشێکی فراوان لەلایەن قارەمانەکانمان لە ب٤ مەرگە و ب٢ هەڵگورد و ب٢ سەفین کرایە سەر گشت بارەگاکان ٢- گروپی عەریف عەلی ئەرکی پاراستنی لای ڕاستی قارەمان فاتح بوو ٣- گروپی دووەم بەسەرکردایەتی هەمزە سلیمان ڕەئوف حاجی، ب٢ هەڵگورد و هێزێک لە گروپی سەلیم ئاغا و مستەفا ئاغا پیرۆت ئاغا بە سەرکردایەتی برایان حەسەن ئەحمەد ئاغا و ڕەشید ڕەسوڵ ئاغادا بوون ٤- ئەرکی گروپی سێیەم بەسەرکردایەتی برایان ئەنوەر شوانی و عەبدوڵا پیرۆت بریتی بوو لە پچڕاندنی ڕێگای دوژمن لەنێوان سێ ناجیان و گردکان ٥- گروپی چوارەم بە سەرکردایەتی قارەمانی ئازا کاک عزەدین قەرە محەمەد و برامان جمیل سدیق زێوکی و بەکر عەبدول و عەریف ڕەفیق-دا بوو ٦- کەرتە پاڵەوانەکانی شۆڕش لەبەرەی مەرگە توانیان لە سێ کاتژمێردا هەموو ڕەبایەکانی دوژمن دەستنیشان بکەن ٧- لە هێرشێکی خێرادا قارەمانەکانی کوردستان توانیان بارەگاکانی دوژمن تێکبشکێنن و کۆنترۆڵی گوندی مەرگە و هەموو ڕەبایەکانی دەوروبەر بکەن، تاکو کاتژمێر چواری بەیانی زیانمان نەبووە، زیانەکانی دوژمن ئەوەندە زۆرن، لە ژمار نایەن ٩- سێ سەرباز و ژمارەیەک لە جاشە خائینەکان بەدیل گیراون ١٠ – دەستکەوتەکان زۆرن لە چەکی کڵاشینکۆف و زیاتر لە ٥٠ چادری سەربازیی و بە سەدان بەتانی و بڕێکی زۆر لە کەلوپەل ١١- لەکاتژمێر چواری بەیانی ڕۆژی ٦/11 هێزەکانمان گەیشتنە سەر ئەو گردانەی دەڕواننە سەر بنگرد، هێشتا شەڕەکە لەنێوان دوژمن و هێزەکانمان سەخت و بەردەوامە. دواتر بە بروسکە لە وردەکاریی زیاتری شەڕەکە ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە.