بابەت: بنکەیەکى تەندروستى لەناوچەى سەنگاو دەکرێتەوە
ڕێکەوت:
نێرەر: عەریف حەمیدەوە
وەرگر: بەتالیۆنی٥ی قەرەداغ/ لقی٣ی/پ.د.ک/ ھێزی قەرەداغ/ بارزانی/ م.ت/ بارەگای بارزانی
ژمارەی برووسک: ١١٢
بنکەیەکى تەندروستى لەناوچەى سەنگاو دەکرێتەوە

دەقی نامەکە

وا لە خوارەوە بروسکە بارەگاي بارزاني تان بو ئەنوسین ژمارە ٢٣٢ لە ٢٩/١١ . تکایە جی بەجی بکەن وە لە کاتي پیویستي یارمەتیان بدەن. لجنەي علیا ئاگاداري کردون کە رئاسەتي صحەي کرکوک نیازي ھەیە مستوصف کە داخراوە لە منطقەي سنگاو بیکاتەوە وە تەجھیزي بکات بە دەرمان تکایە لە کاتي کردنەوە نەخوشخانە یارمەتیان بدەن وە محافظەي دەرمان بکەن. تکایە وەلام .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

وا لە خوارەوە بروسکەی بارەگای بارزانیتان بۆ دەنووسین ژمارە ٢٣٢ لە ٢٩/١١: تکایە جێبەجێی بکەن و لە کاتی پێویست یارمەتییان بدەن. لیژنەی باڵا ئاگاداری کردوینەوە کە سەرۆکایەتیی تەندروستیی کەرکوک نیازی ھەیە ئەو بنکە تەندروستییەی لە ناوچەی سەنگاو داخراوە، بکاتەوە و کەرەستەی پێویست و دەرمانی بۆ دابین بکات، تکایە لە کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەکە یارمەتییان بدەن و پارێزگاری لە دەرمانەکان بکەن. تکایە وەڵامتان.