ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 7ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و پێنج به‌ش و پاشكۆ پێكهاتووه.
به‌گشتی ئه‌و په‌رتووكه باسی بزاڤی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وی كورد له شۆڕشی كوردیدا ده‌كات، به‌شی یه‌كه‌می باسی مێژوو له چه‌ند گۆشه‌یه‌كی جیاوازه ده‌كات كه شۆڕش ئه‌ركێكی ئه‌كادیمی مێژووییه، به‌درخان و زازا و وانلی په‌یوه‌ندی به كوردستانی عێراقه‌وه، مشتومڕی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سایه‌تی ڕوشهنبیری كوردی و په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئەیلووله‌وه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا له باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی دووه‌می باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی كامه‌ران به‌درخان له بیره‌وه‌رییه‌كانی جویس بلۆ، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی له نێوان ساڵانی 189- 1938 له نووسینی كیس هێتشنز، قوتابییه ئاواره‌كان و چالاكییان له ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندیان به ئه‌ورووپاوه له نێوان ساڵانی 1958-1975 له نووسینی جوردی تیجیل گورگاس، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئافره‌ت له په‌رتووكه‌كانی جویس بلۆ له باره‌ی كورد له سه‌رده‌می نوێ ده‌كات.
به‌شی سێه‌می باسی بیروبووچونهكانی ڕۆشنبیران له باره‌ی په‌یوه‌ندی جویس بلو به كورده‌وه ده‌كات.
به‌شی چواره‌می باس له ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی له نووسینه‌كانی جویس بلۆ ده‌كات و چاوپێكه‌وتنی كلیمانس سكالبیر –یوسیل توێژه‌ی ئه‌كادیمی و سیدخان كوریج له‌گه‌ڵ جویس بلۆ له باره‌ی نه‌ته‌وه و شوناس و زمانی كورد، چاوپێكه‌وتنی وجدی ئه‌ربای له‌گه‌ڵ توێژه‌ری فه‌ره‌نسی كلیمانس سكالبیر یوسیل له باره‌ی ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی، ئه‌ده‌ب و زمانی كرمانجی له توركیا وه‌كو ئه‌ده‌بی به‌رگرییه له نووسینی كلیمانس سكالبرت یوسیل خراوه‌ته‌ڕوو.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە