الصحافة الفلسطينية والتطورات السياسية في كوردستان العراق

ناو: الصحافة الفلسطينية والتطورات السياسية في كوردستان العراق
نووسەر: أ. د. شيرزاد زكريا محمد
زمان: عەرەبی
بەرواری بڵاوکردنەوە: 2021

ئه‌م په‌رتووكه‌ ژماره‌ی 5ی زنجیره‌ په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه‌، له‌ پێشه‌كییه‌ك و  دوو  باس و پاشكۆ و وێنه‌ی ڕۆژنامه‌كان پێكهاتووه‌.

به‌گشتی ئه‌و په‌رتووكه‌ باسی شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری فه‌ڵه‌ستینیدا،‌ باسی یه‌كه‌می له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستانی عێراق له 8ی شوباتی تا 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963یه‌، كه‌ هه‌ڵوێستی كورد له‌ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 8ی شوباتی 1963، دانوستاندنی نێوان حكومه‌ت و شۆڕشی كورد، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی به‌عسییه‌كان له‌ سوریا، كۆنگره‌ی كۆیه‌ و بڕیاره‌كانی، ئاڵۆزی بارودۆخی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.

باسی دووه‌می له‌باره‌ی‌‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستانی عێراق له‌ 10ی حوزه‌یران تا 18ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1963یه‌، كه‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ كوردستان، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سوڤیه‌ت له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ كوردستاندا، پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستان تا شۆڕشی 18ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1963 له‌خۆ ده‌گرێت.

 

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە