ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 15ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه، جگه له پێشه‌كییه‌ك، له ده‌روازه‌یه‌ك كه باس له ده‌ستپێكی ڕووداوه‌كانی پێش شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك شۆڕشی 14ی ته‌موزی ساڵی 1958 و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی حكومه‌تی نوێ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی مەلا مستەفا بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی شه‌واف و هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌كات و له چوار به‌ش و پاشكۆیهكان پێكهاتووه.
به‌گشتی ئه‌و په‌رتووكه باسی ستراتیژییه‌تی سه‌ربازی له شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات، به‌شی یه‌كه‌می باس له تواناكانی هه‌ردوو هێزی عێراقی و پێشمه‌رگه له‌نێوان ساڵانی 1961-1970 له‌ڕووی پێكهاته و چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و ئیداری سه‌ربازی ده‌كات.
به‌شی دووه‌می باس له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و شه‌ڕه‌كانی ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می په‌رتووكه‌كه باسی پێشهاته‌كانی شۆڕشی ئەیلوول، دوای شۆڕشی 8ی شوباتی ساڵی 1963 ده‌كات كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه وه‌ستانی شه‌ڕ و ده‌ستپێكردنی دانوستاندنه‌كان، دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، هه‌ندێ چالاكی پێشمه‌رگه له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، له‌تبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڵوێستی حكومه‌ت له دانوستاندنه‌كان.
به‌شی چواره‌می باس له پێشهاته‌كانی شۆڕشی ئەیلوول له دوای كوده‌تای 17ی ته‌موزی 1968 ده‌كات، له‌وانه هه‌ڵكوتانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوووك، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان حكومه‌تی عێراق دژی گه‌لی كورد، دانوستاندنه‌كان و ده‌قی به‌یانی 11ی ئاداری ساڵی 1970 له‌خۆ ده‌گرێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە