![](/content/upload/1/root/komali-kurd-4.png)
لە بنەڕەتدا، ئەم پڕۆژەیە (٣٠) بەرگ لەخۆ دەگرێت، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پ.د.ک تەنیا ئەو بەشەی وەرگێڕاوە کە تایبەت بە کۆمەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئهم پهرتووكه لە چوار بهرگ پێکدێت لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمەڵی کوردی نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٧٤)،کۆمەڵێک بەڵگەنامە لهخۆ دهگرێت، بابهتهكانی بهپێی كات و ڕووداوهكان ڕێكخراوه کە لەلایەن ب.دەستانی ئامادە کراوە. ئەم چوار بەرگه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.
بەرگی چوارەمی ١٧٨ بەڵگەنامە و یاداشت لەخۆدەگرێت نێوان ساڵانی (١٩٦٧-١٩٧٤)، بابەتەکانی تیشک دەخاتە سەر نیەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە پاڵپشتیکردنی پێشنیازەکانی بەزاز له حوزەیرانی ١٩٦٦ که بووه هۆی چارەسەری پرسی کورد له ساڵی ۱۹۷۰، چارەسەرییەک که یەکسەر ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوه، ڕاگەیاندنی پلانی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد له لایەن مەجلیسی قیادەی ثەورە له ساڵی ١٩٧٤ و ڕەتکردنەوەی له لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵگیرساندنی شەڕ دژی داواکارییەکانی شۆڕشی ئەیلوول.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە