کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد ١٩١٨-١٩٧٤ (بەرگی سێیەم)

ناو: کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد ١٩١٨-١٩٧٤ (بەرگی سێیەم)
نووسەر: ب.دەستانی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

لە بنەڕەتدا، ئەم پڕۆژەیە (٣٠) بەرگ لەخۆ دەگرێت، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پ.د.ک تەنیا ئەو بەشەی وەرگێڕاوە کە تایبەت بە کۆمەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئه‌م په‌رتووكه‌ لە چوار به‌رگ پێکدێت‌ لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمەڵی کوردی نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٧٤)،کۆمەڵێک بەڵگەنامە له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی به‌پێی كات و ڕووداوه‌كان ڕێكخراوه کە لەلایەن ب.دەستانی ئامادە کراوە‌. ئەم چوار بەرگه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.

بەرگی سێیەمی ١٦٩ بەڵگەنامە و یاداشت لەخۆدەگرێت نێوان ساڵانی (١٩٤١-١٩٦٧)، لە بارەی نووسراو و ڕاپۆرتەکانی پەیوەست به پێگەی سیاسی و سەربازی له کوردستانی ئێران، بارودۆخی سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق له ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی، دەستێوەردانی ڕووسیا، ئەڵمانیا و تورکیا له ناوچەکەدا، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر کورد، کوردی سوریا، کوردستانی ئازەربایجان، پارتی دیموکراتی کوردستان به سەرکردایەتی مەلامستەفا بارزانی له ساڵی ١٩٦١ دا، تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و حکومەتی عێراق له ساڵی ١٩٦٥.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە