کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد ١٩١٨-١٩٧٤ (بەرگی دووەم)

ناو: کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد ١٩١٨-١٩٧٤ (بەرگی دووەم)
نووسەر: ب.دەستانی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

لە بنەڕەتدا، ئەم پڕۆژەیە (٣٠) بەرگ لەخۆ دەگرێت، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پ.د.ک تەنیا ئەو بەشەی وەرگێڕاوە کە تایبەت بە کۆمەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئه‌م په‌رتووكه‌ لە چوار به‌رگ پێکدێت‌ لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمەڵی کوردی نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٧٤)،کۆمەڵێک بەڵگەنامە له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی به‌پێی كات و ڕووداوه‌كان ڕێكخراوه کە لەلایەن ب.دەستانی ئامادە کراوە‌. ئەم چوار بەرگه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.

بەرگی دووەمی ١٢٤ بەڵگەنامە و یاداشت لە نێوان کۆمیسیاری باڵا لە عێراق و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆلۆنیال لەخۆدەگرێت لە نێوان ساڵانی (١٩٣١-١٩٤٠)، لە بارەی ڕووداوەکانی سلێمانی، داواکارییەکانی کورد بۆ کۆمەڵەی گەلان و هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا و عێراق، یاسای زمانە خۆجییەکان، سیاسەتی ناوخۆی عێراق بەرامبەر ناسیۆنالیستی کورد.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە