
لە بنەڕەتدا، ئەم پڕۆژەیە (٣٠) بەرگ لەخۆ دەگرێت، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پ.د.ک تەنیا ئەو بەشەی وەرگێڕاوە کە تایبەت بە کۆمەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئهم پهرتووكه لە چوار بهرگ پێکدێت لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمەڵی کوردی نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٧٤)،کۆمەڵێک بەڵگەنامە لهخۆ دهگرێت، بابهتهكانی بهپێی كات و ڕووداوهكان ڕێكخراوه کە لەلایەن ب.دەستانی ئامادە کراوە. ئەم چوار بەرگه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.
بەرگی یەکەمی ١٢٥ بەڵگەنامە و یاداشت لەخۆدەگرێت لەنێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٣٠)،کە نەخشەی مێژووی هاوچەرخی کورد له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکێشێت و به ویستی کوردەکان پێش کۆنفرانسی ئاشتی پاریس له ساڵی ۱۹۱۹ دەست پێدەکات، به داواکاریی و گلەیی و سەرهەڵدانەکانی ساڵانی ۱۹۲۰ و ۱۹۳۰ی کوردی عێراق بەردەوام دەبێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە