کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا (باڵیۆزخانەی کوردستان لە تاراوگە) ١٩٤٩-١٩٧٥

ناو: کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا (باڵیۆزخانەی کوردستان لە تاراوگە) ١٩٤٩-١٩٧٥
نووسەر: عەلی جەعفەر
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

پەرتووکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا (باڵیۆزخانەی کوردستان لە تاراوگە) لە نێوان ساڵانی (١٩٤٩-١٩٧٥) کە لە بنەڕەتدا دوو بەش بووە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە پێشەکی و دەروازە و شەش بەش پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە، کورتە مێژوویەکی بزوتنەوەی قوتابیانی جیهان و بزوتنەوەی قوتابیانی کوردستان لەخۆدەگرێت، هەروەها وردەکاری هەر حەڤدە کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا خراوەتەڕوو.

بەشی دووەمی باسی پێکهاتەی هزری و سیاسیی کۆمەڵەکه و ئامانجەکان، چالاکییەکانی کۆمەڵەکه له بواری بەجیهانیکردنی کێشەی کورد، چالاکییەکانی کۆمەڵەکه له وڵاتانی ئەوڕووپای ڕۆژهەڵات، ڕۆڵی ئافرەت له کۆمەڵەکه و پەیوەندییه کوردییەکانی، پەیوەندیی کۆمەڵەکه لەگەڵ ڕێکخراوەکانی قوتابیانی جیهان و هاوکارییە داراییەکان خوێندن، هەڵوێستی ڕژێمی داگیرکارانی کوردستان له ئاست کۆمەڵەکه و چالاکییەکانی، هەڵوێستی حزبه شیوعییەکان بەرانبەر کۆمەڵەکه، ناکۆکییەکانی کۆمەڵەکه و جیابوونەوەیان و چەند هەڵوێستێکی کومێدی و بەسەرهاتێکی خۆشی کۆمەڵەکه دەکات.

بەشی سێیەمی تەرخان کراوە بۆ باسکردنی لقەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە وڵاتانی ئەوڕووپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا وەک، لقى بەريتانيا، نەمسا، ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، ئەستەنبوڵ، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، بەرلینی ڕۆژئاوا، چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو، پۆلۆنیا، يۆگسلاڤیای پێشوو، سوید، ڕۆمانیا، فەڕەنسا، بولگاریا، هەنگاریا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا.

بەشی پێنجەمی باسی ژیاننامەی ژمارەیەک لە چالاکوانانی ئەم کۆمەڵەیە دەکات.

بەشی شەشەمی ئەم بەرهەمە، چەند بەڵگەنامەیەکی کۆمەڵەکە و وێنەکان لەخۆ دەگرێت.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە