کوردستان، لە ڕاپەڕینەوە بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی

ناو: کوردستان، لە ڕاپەڕینەوە بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
نووسەر: دکتۆر سامان سۆرانی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئەم پەرتووکە لە بارەی ڕێفراندۆم و ڕاپەڕینە وەک دوو ڕووداوی گرنگ کە جەماوەری کوردستان تێیدا بەشدار بووینە، لە پێشەکییەک و دوو بەش و هەر بەشێک لە چەند تەوەرێک پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان و لێکەوتە ئەرێنییەکانی دۆزی کورد دەکات و دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی، ڕاپەڕین و پەیوەندییه دیپلۆماسییەکانی کورد، ڕاپەڕین بۆ ڕوویدا؟، سەرکوتکردنی دڕندانەی ڕاپەرین لەلایەن ڕژێمی سەدام و کاردانەوەی نێودەوڵەتی، دامەزراندنی پەرلەمان، ڕاگەیاندنی فیدڕاڵی، دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکومەت، ڕێککەوتننامەی مێژوویی واشنتۆن، پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا و کورد و فەرەنسا دوای ڕاپەرین. ڕۆڵی کورد له پڕۆسەی ئازادی عێراق و هاوکێشەکانی دواتر، ئازادکردنی عێراق له ساڵى ۲۰۰۳، ماف و پێگەی کورد له ناو دەستووری ساڵی ۲۰۰٥، کورد لەناو هاوکێشەی عێراقی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، سەرۆکایەتی هەرێم وەکو دەسکەوتێکی نوێ بۆ گەلی کوردستان، پەیوەندییه دیپلۆماسییەكان دوای دامەزراندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

بەشی دووەمی لە بارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و یاسا بەرکاره نێودەوڵەتییەکان و دەنگی کوردە، سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە تەرخان کراوە بۆ، ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و هەڵوێستە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، ڕۆڵی پێشمەرگه له شەڕی داعش به سەرکردایەتی سەرۆك بارزانی، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی؟، ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەڵوێستی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەرامبەر به ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕوسیای فیدڕاڵ، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا و وڵاتانی تر و ڕێکخراوه نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان. فەلسەفەی ڕیفراندۆم وەکو فاکتەرێکی گرنگی سەروەری کوردستان، پارێزگاریکردن له مانەوه و یەکپارچەیی و بەهێزکردنی قەواره و دامەزراوه دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، گەلی کوردستان له ڕیفراندۆمدا متمانه بەخۆبوونی بۆ گەڕایەوه تا وەکو زیاتر بەرگریی له ناسنامه نەتەوەییەکەی بکات. ڕۆڵی سەرۆك بارزانی له سەرپێخستنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و بڕیاری حەكیمانەی له سەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، ڕۆڵی سەرۆك بارزانی له یەکخستنی ڕیزەکان و بووژاندنەوەی هیوا، بەڵێ سەرۆک بارزانی مەرجەع و ڕابەره، سەرۆک بارزانی قوتابخانەیەك بۆ ئاشتی و فەلسەفەی دیالۆگی سیاسی، پەیامی سەرۆك بارزانی و فەلسەفەی یەکبوونی نیشتمانی.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە