ڕابەری ئەفسانەیی نەتەوەی کورد و شۆڕشی ئەیلوول لە ڕۆژنامەکانی ڕووسیا -(١٩٥٨-١٩٧٩)

ناو: ڕابەری ئەفسانەیی نەتەوەی کورد و شۆڕشی ئەیلوول لە ڕۆژنامەکانی ڕووسیا -(١٩٥٨-١٩٧٩)
نووسەر: د. ئیسماعیل حەساف
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی وتاری کۆمەڵێک بڵاوکراوەیە لە چاپەمەنی ڕووسیادا، لە بارەی کەسایەتی ئەفسانەیی مەلا مستەفا بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٧٩)دا.

پەرتووکەکە بەپێی زنجیرەی مێژوویی ڕووداوەکان ڕێکخراوە کە لە دوو پێشەکی، وەرگێڕ و چاپی ڕووسی و وتاری ڕۆژنامەکان پێکهاتووە، بە گشتی بابەتی وتارەکان لە بارەی کەسایەتی مەلامستەفا بارزانی و خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی باشووری کوردستان و چالاکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٧٩) لەخۆدەگرێت.

 

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە