٢٨ ڕۆژ تا ئاراس

ناو: ٢٨ ڕۆژ تا ئاراس
نووسەر: ڕەنجبەر شەوکەت پیرانی
زمان: کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٦

ئەم پەرتووکە چیرۆك و بەسەرهاتی ڕاستەقینەی پێنجسەد جەنگاوەری قارەمانه که به فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، حەفتا و نۆ ساڵ لەمەوبەر، ڕێگای سەخت و ئەفسووناوی سنووری سێ وڵاتیان گرتەبەر به پیاده و به نێو هێرشی سوپای تورك، عەرەب و عەجەمدا تێپەڕین و دەنگی گەله بەشمەينەته زولملێکراوەکەی خۆیان گەیانده يەكێتى سۆڤيەت و جیهانی دەرەوە، پەرتووکە ڕووداوەکانی سات بە سات و ڕۆژ بە ڕۆژی ڕێڕەوەکە، زانیارییەکی باش لەسەر بەشێکی زۆری هۆزە کوردییەکانی سەر ڕێگا، ئەتلەسی گرد و دۆڵ و ترۆپکی ئەو ناوچانەی لەشکری بارزان پێیدا تێپەڕیوە، مرۆڤدۆستی و یەکسانی و دادپەروەری و پەیوەندی هاوخەباتی نێوان فەرماندە و جەنگاوەر و پاراستنی ژینگە و گیانی ئاژەڵپارێزی بارزانی و یاوەرانی دەخاتەڕوو.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە