وەرچەرخانی جیهانی: فرەجەمسەری و جیۆپۆلیتیکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ئەم پەرتووکە یەکێکە لە دە بەهێزترین بڵاوکەرەوە زانستییەکانی جیهان، لە زمانی ئنگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە پوختە و پێشەکییەک و پێنج بەش و هەر بەشێک لە چەند تەوەر پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی جەمسەرگیری لە ئەدەبیاتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.
بەشی دووەمی تیشک دەخاتە سەر بەریەککەوتنی زلهێزەکان وەک هەژموونی ئەمریکا و چین لەسەدەی بیست و یەکدا.
بەشی سێیەمی لەبارەی داینامیکییەتی جیۆپۆڵەتیکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی بەسەر باڵانسی هێزی جیهانییەوەیە.
بەشی چوارەمی تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی فرەجەمسەریدا واتە تێکەڵەیەک لە هاوپەیمانی و کێبڕکێی نێوان یاریزانانی ناوچەییدا.
بەشی پێنجەمی باس لە تیۆرییەوە بۆ پراکتیک واتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان دەسەڵاتی جیهانیی و ڕێکخستنەوەی ناوچەییدا دەکات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە