وێنای مێژووی مەلا مستەفا بارزانی ئاکاری شۆڕش و ئەزموونی ئازادیخوازی بارزانییەکان

ناو: وێنای مێژووی مەلا مستەفا بارزانی ئاکاری شۆڕش و ئەزموونی ئازادیخوازی بارزانییەکان
نووسەر: د. سالار ڕۆستەمی
زمان: کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٦

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووییە لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕاوە، لەبارەی ڕۆڵی مەلا مستەفا بارزانی بە درێژایی ساڵانی چلەکان تاکو حەفتاکانی سەدەی ڕابردووە، لە پێشەکی و هەشت بەش پێکهاتووە.

هەر بەشێکی ئەم پەرتووکە تەرخان کراوە بۆ دەستپێکی خەباتی سیاسی مەلا مستەفا بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی وەک فەرماندە و سەرکردەی بارزانییەکان لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٣٩-١٩٤٥)، مانەوەی بارزانی و شوێنکەوتووانی لە کوردستانی ئێراندا، مانەوەی بارزانی لە یەکێتی سۆڤییەتدا، مەلا مستەفا بارزانی و خاوەندارێتی خواستی خۆبەڕێوەبەری کورد لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا، بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول، بارزانی و نسکۆی شۆڕش و دواین ساڵانی ژیانی مەلا مستەفا بارزانی.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە