وەرگێڕانی ناوەڕۆک
هەژار موکریانی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (١٩٢١-١٩٩١)
ناو:
هەژار موکریانی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (١٩٢١-١٩٩١)
نووسەر:
هەمزە خانەڵەیی
زمان:
کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە:
٢٠٢٥
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووییە لە بارەی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری هەژار موکریانی لە نێوان ساڵانی (١٩٢١-١٩٩١)دا، لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە تایبەتە بە ژیان و ڕۆڵی سیاسی تاکو ساڵی ١٩٨٥ و دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، لەبارەی ژیان و سەرچاوەکانی پێگەیشتنی هزری سیاسی و چالاکییە سیاسییەکانە.
بەشی دووەمی باسی چالاکییە سیاسییەکانی نێوان ساڵانی (١٩٥٩-١٩٩١) دەکات و دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە تیشک دەخاتە سەر چالاکییەکانی لە بەغدا لەنێوان ساڵانی (١٩٥٩-١٩٦٣)، گەڕانەوەی هەژار بۆ بەغدا و ئێران.
بەشی سێیەمی لە بارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری هەژار موکریانییە و لە سێ تەوەر پێکدێت کە باسی پاشخانەی ڕۆشنبیری، ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن و بەرهەمەکانی دەکات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە