شۆڕشی ئەیلوول لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی فەڕەنسادا

ناو: شۆڕشی ئەیلوول لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی فەڕەنسادا
نووسەر: وریا ڕەحمانی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی کۆمەڵێک بەڵگەنامەن لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول لە نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٧٦)دا، بەڵگەنامەکان زۆربەی ڕاپۆرتەکانی باڵیوزخانەی فەڕەنسا لە وڵاتان بۆ وزارەتی دەرەوە، لێژنەی فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاتلانتیکی باکوور، وزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، نووسینگەی سەروککۆمار، سەرۆکایەتی وەزیران و نامەکانی مەلامستەفا بارزانی بۆ سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی شۆڕشی ئەیلوول لەخۆ دەگرێت.

بەڵگەنامەکان بە پێی زنجیرەی مێژوویی ڕووداوەکان ڕێکخراوە کە لە پێشەکی و وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان و ئۆرجیناڵی بەڵگەنامەکان و پەراوێزی وەرگێڕ کە ئاماژە بە هەندێ زانیاری پەیوەندیدار بە ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکان دراوە، پێکهاتووە.