دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا
ئەم پەرتووکە لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕاوە، کۆمەڵە بابەتێکی تایبەت بە شرۆڤەکردنی دۆزی کوردە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا کە وڵاتانی عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران دەگرێتەوە، زۆربەی زۆری ئەو نووسین و شرۆڤانە لەلایەن کوردۆلۆجیانی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژهەڵات و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە مۆسکۆ نووسراون و، جەخت لەسە وردەکاری کێشەی کورد لە عێراق و تورکیا دەکەنەوە و بەشێکیش تیشک دەخەنە سەر تایبەتمەندییەکانی کێشەی کورد لە ئێران و سوریا، هەروەها لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیشی تێدا خراوەتەڕوو.
بابەتەکانی ئەم پەرتووکە پێکدێت لە کێشەی کورد له ڕۆژئاوای ئاسیا له سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا، سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ململانێ ناوخۆییەکانی کورد، هەڵوێستی دراوسێ ئيقليميیەكان له سەربەخۆیی کوردی عێراق، ئەمریکا و کوردی باشوور، باشووری کوردستان و پەرەسەندنی پرۆسەی سیاسی له عێراق، ئالینگارییەکانی جێبەجێکردنی ئۆتۆنۆمی باشووری کوردستان و هۆکارەکانی نەگەڕانەوه، ڕۆڵی سیاسیی زانکۆکانی باشووری کوردستان، پەرەسەندنی سیاسیی کوردی باشوور، دەستووری هەمیشەیی عێراق و بەرژەوەندییەکانی کورد، کاریگەریی قەیرانی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد له کۆماری تورکیا، وەرچەرخانی دیموکراسییەت و کێشەی کورد له توركیا لەسەرەتای سەدەی بیست و یەک، پەیوەندییەکانی تورکمانی عێراق لەگەڵ هێزه سیاسییه جیاوازەکان و بەرژەوەندییەکانی توركيا، هەڵوێستی محافزکارانی نوێی ئێران لەبارەی پرسی کورد و سەقامگیری له ڕۆژئاوای ئاسیا، فاکتەری کورد له سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا، ڕۆڵی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا له ستراتیژییەتی نەتەوەیی بۆ گواستنەوەی وزە بۆ بازاڕه ناوخۆیی و بیانییەکاندا، دۆخی عێراق و کێشەکانی سەقامگیریی سیاسی له توركیا، باشووری کوردستان وەک گرنگترین فاکتەری سەقامگیریی عێراق، فاکتەری کورد و سەقامگیریی ئیقلیمی، بەرنامەی ئابووریی کوردستان، ڕەوشی نەوت له باشووری کوردستان، هەرێمی کوردستان و کێشەی سەقامگیری، ئاسۆکانی دەوڵەتی کوردی و کورد هۆکاری سەقامگیریی ناوچەکه.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە