کورد لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیادا

ناو: کورد لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیادا
نووسەر: فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣

ئەم پەرتووکە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی کۆمەڵێک بەڵگەنامەن کە لە نێوان ساڵانی (١٩٠٩-١٩٤٥) لە بارەی شۆڕش و خەباتی کوردن کە زۆربەیان بە شێوەی ڕاپۆرت و نامە نێوان دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کراون.

بەڵگەنامەکان بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە کە لە پێشەکی و بەڵگەنامەکان بە زمانی عەرەبی پێکهاتووە و بابەتی بەڵگەنامەکانیش بزووتنەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی ساڵی ١٩١٤، شێخ ئەحمەد بارزانی و کۆمەڵەی پشتیوانی کورد، مەلامستەفا بارزانی و نوری سەعید، دۆخی کوردستان ساڵی ١٩٢٩، بەکر سدقی و کورد و کەمە نەتەوەکان لە عێراقدا، کۆمەڵەی زانستی و ڕۆڵی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردا، پڕۆژه ئۆتۆنۆمییەکەی مستەفا کەمال پاشا بۆ کوردستانی تورکیا ساڵی ۱۹۲۲، مەلای گەوره و ئینگلیز، پەیوەندی کورد و ئەڵمانیای نازی، کورد و بزووتنەوەی ڕەشید عالی گەیلانی ساڵی ١٩٤١، بزووتنەوەی شێخ سەعیدی حەفید ساڵی ۱۹۰۹، ڕۆڵی کۆمەڵەی خۆیبوون له بزووتنەوەی نەتەوەییدا، سمکۆی شكاك و مستەفا پاشا و مارشەمعون، دەقی نامەکەی مستەفا پاشا بۆ کوڕەکەی، شێخ مەحمود و سمكۆی شكاك، لەخۆ دەگرێت.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە