ئه‌م په‌رتووكه ژماره 6ی زنجیره پهرتووهكانی(60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ(1961-1975))ه، جگه له پێشه‌كی له ده‌روازه‌یه‌ك له باره‌ی مێژووی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان و سێ به‌ش و پاشكۆی به‌ڵگه‌نامه‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی گرنگترین قۆناغه‌كانی ژیانی كامه‌ران به‌درخان له دایكبوونییه‌وه تا كۆچی دواییكردنی له نێوان ساڵانی(1895-1978)ده‌كات.
به‌شی دووه‌می باسی چالاكییه سیاسییه‌كانی كامه‌ران به‌درخان له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا ده‌كات و سێ ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئاماژه به هه‌وڵ و خه‌باتی ناوبراو له كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان ساڵی 1918 و ڕووداوه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون و شۆڕشی ئارارات له ساڵی (1927-1932) و شۆڕشی ئەیلوول نێوان ساڵانی(1961-1975) ده‌دات.
به‌شی سێیه‌می باسی چالاكییه‌كانی له بواری ژیانی ڕۆشنبیریی كوردیدا ده‌كات و سێ ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باس له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ده‌ركردنی چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی به چه‌ند زمانی جیاجیا له‌وانه ڕۆژا نوێ و ستێر و بۆلته‌ن ده‌كات و ئاماژه به چه‌ندین به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كان به زمانی جیاجیا ده‌دات، هه‌روه‌ها باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داره بیانی و ناخۆیی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان و وڵاته زلهێهكان ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە