ڕۆڵی ئافرەت لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لە باشووری کوردستاندا ١٩٥٨_١٩٩١

ناو: ڕۆڵی ئافرەت لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لە باشووری کوردستاندا ١٩٥٨_١٩٩١
نووسەر: پەرژین جەعفەر ڕۆستەم ئۆمەربلی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لەسەر ڕۆڵی ئافرەت لە چالاکییە سیاسییەکان لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٩١)دا، لە پێشەکییەک و دەروازە، سێ بەش، پاشکۆ، بەڵگەنامە و وێنەکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی ڕۆڵی ئافرەت لە پارت و بزووتنەوە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٩١) دەکات و دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی ڕۆڵی ئافرەت لە پارتە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٧٥) وەکو حزبی شیوعی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵی ئافرەت لە پارتە سیاسییەکان نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٩١) وەکو حزبی شیوعی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک)، ڕەوتی ئیسلامی لە باشووری کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانە.

بەشی دووەمی لە بارەی ڕۆڵی ئافرەتان لە بزووتنەوە و ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانە و لە دوو تەوەر پێکدێت و باس لە بزووتنەوە و ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان لە نێوان سالانی (١٩٥٨-١٩٧٥)دا وەکو یەکێتی ئافرەتانی کوردستان،کۆمەڵەی بەرگری لە مافی ئافرەتانی عێراق و بزووتنەوەی ئاشتیخوازان لە عێراق، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٧٥-١٩٩١)دا وەکو یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوی لەیلا قاسم، یەکێتی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوی پێشەنگی ئافرەتانی کوردستان دەکات.

بەشی سێیەمی باس لە ڕۆڵی ئافرەتان لە خەباتی چەکداری و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت و باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە خەباتی چەکداری نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٩١)، ڕۆڵ و بەشداری ئافرەتان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەباتی ئافرەتان لە باشووری کوردستان نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٩١) دەکات.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە