ئه‌م په‌رتووكه جگه له وته‌ی نووسه‌ر، وته‌ی وه‌رگێڕیش له‌خۆ ده‌گرێت و له پێنج به‌ش و ده‌ره‌نجام و زموندنی گریمانه‌كان و، پێرستی هێڵكاری و خشته و نه‌خشه‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م په‌رتووكه پێشه‌كییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت و باس له پایه‌كانی توێژینه‌وه ده‌كات و ئاماژە به پرسیاره‌كان و گریمانه‌كانی توێژینه‌وه، گوڕاوه‌كان، ئه‌ده‌بیات و میتۆدی كاری توێژینه‌وه و ڕێكخستنی توێژینه‌وه، دەکات.
به‌شی دووه‌می له باره‌ی باسه تیۆرییه‌كانه كه له پێشه‌كییه‌ك و دوو ته‌وه‌ر و كۆبه‌ند پێكدێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له ڕیالیسمه‌وه به‌ره‌و هاوسه‌نگی هێزی گشتگیر، به‌نێوده‌وڵه‌تیبوونی كێشه‌ی دینی و نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌ستی هێزه‌كانی ناوچه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ئاسایشی ناوچه‌یی، هاوسه‌نگی هێزی گشتگیر ڕوانگه‌یه‌كی تۆكمه بۆ شرۆڤه‌ی سه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، هاوسه‌نگی گشتگیره. ته‌وه‌ری دووه‌می ئه‌م به‌شه باس له ناسیۆنالیسمی نه‌ته‌وه‌یی و به‌سیاسیبوونی پرسی نه‌ته‌وه و گۆڕانی نه‌ته‌وه بۆ كارێكی سیاسی، هاوسه‌نگه گشتگیر و هه‌ڕە‌شه‌ی نوێ، ده‌كات.
به‌شی سێییه‌می ئه‌م په‌رتووكه باس له شرۆڤه‌ی بازنه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات كه پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند بابه‌تێك و كۆبه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و چییه‌تی ئاسایشی ناوچه‌یی، كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی و نموونه‌ی ئاسایشی ناوچه‌یی، شرۆڤه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوین وه‌كو شرۆڤه‌ی ناوچه‌یی، خوێندنه‌وه‌ی ئاسایشی ڕە‌خنه‌یی، شرۆڤه‌ی سیسته‌می ئاسایش له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، چۆنیه‌تی كاریگەر‌ی وه‌رگرتنی سیسته‌می ناوچه‌یی خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌ناو پێكهاته‌ی سیسته‌می نیوده‌وڵه‌تی، تاوتوێی پێكهاته‌ی نیزامی نێوده‌وڵه‌تی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوین، سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری و لێكه‌وته‌ی ١١ی ئەیلوول له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوین، سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ده‌ریایی، نێوان شوناس و ئاسایش و شرۆڤه‌ی ئاسایشی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، پۆلێنبه‌ندی نه‌ته‌و‌ایه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و خستنه‌ڕووی چوارچێوه‌یه‌كی دیار بۆ پێناسه‌ی نه‌تەوه‌یی، پرسی شوناس له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و له خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ر ئاستی شرۆڤه‌ی ستراكچه‌ری، ئاستی شرۆڤه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی، شوناس و ئاسایش و شیكاری ئاسایشی خودی و ئه‌ویتر، شوناس و ئاسایش، پێکدێت.
به‌شی چواره‌م باس له مێژووی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ١٩٢٠ تا ٢٠١٧ ده‌كات و له پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند ته‌وه‌رێك و كۆبه‌ند پێكدێت، ته‌وه‌ره‌كانی له باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌رانی كورد و سه‌ره‌تای خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، مردنی فه‌یسه‌ل و وه‌رزی نوێی بزووتنه‌وه‌ی جوداخوازی، ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌رایه‌تی كوردستان، كوده‌تای عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ١٤ی ته‌مووز و شۆڕشی عێراق، نه‌ته‌وه‌گه‌رایانی عه‌ره‌ب و چاره‌نووسی خه‌باتی كوردی، حاكمیه‌تی حزبی به‌عس و گوڕانی پرسی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ١١ی مارس و به‌فه‌رمی ناسینی خۆسه‌ریی كوردستان، جه‌نگی عێراق و ئێران، جه‌نگی عێراق و كوێت و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گوڕانكاریی جیۆپۆلۆتیكی، به‌ره‌و هه‌رێمی خۆسه‌ر، هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و هاتنه‌دی خه‌ونی خۆسه‌ریی كوردستان، په‌یدابوونی داعش و له‌رزینی عێراق و ڕێگه‌خۆشبوونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕیفراندۆمی ٢٥ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٧.
به‌شی پێنجه‌می ئه‌م په‌رتووكه له باره‌ی لێكه‌وته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بازنه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوینه، پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند بابه‌ت و كۆبه‌ندێك له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی باس له گوڕاوی ناوده‌وڵه‌تی، كوردی، عێراقی و سنوورداربوونی جیۆپۆلۆتیكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شوناس‌خوازیی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی كورد، پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، هێزی سه‌ربازی یه‌كپارچه و سه‌ربه‌خۆ و ستراتیژی، كێشه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ناوخۆیی كورد، كه‌سایه‌تی و حه‌زی ڕێبه‌رایه‌تی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی كورد له مه‌یدانی دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، گۆڕاوی ده‌وڵه‌تی له عێراق، شرۆڤه‌ی ئاستی كۆبوونی ناوخۆیی، پێكهاته‌ی فیدرالیستی عێراق، گۆڕاوی بان ده‌وڵه‌تی، تێبینی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، ڕكابه‌رایه‌تی ناوچه‌یی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ڕە‌وایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له به‌رامبه‌ر مادده‌ی پاراستنی سنووره‌كان، پرۆسه‌كان و ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گرژاوی، لێكه‌وته‌كان و چوونه ژێر كاریگه‌ریی به‌ستێنی ئاسایشی له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، پرسی كۆچكردن، هه‌میشه‌ییبوونی سووری توندوتیژی له خورهه‌ڵاتی ناوین، ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی به میكانیزمی ئاشتییانه، لێكه‌وته‌كان و په‌رچه‌كرداری ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌بی، دژایه‌تی ئیسلامگه‌رایان، ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كانی عه‌ره‌ب، كاریگه‌ری جیۆپۆلۆتیكی، كاریگه‌ری ده‌روونی و زه‌ینی له‌سه‌ر ئه‌كته‌رانی ناوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵكشان و بنه‌جێبوونی مۆدێلی فه‌رهه‌نگی به‌شداریی له وڵاتانی هاوسێ، دەکات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە