ئه‌م په‌رتووكه جگه له پێرست، ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌كو پێشه‌كی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیاوه بۆ نووسراوه‌ته‌وه و كه‌سایه‌تی و ڕووداوه‌كانی نێو په‌رتووكه‌كه جارێكی تر ناسرێنراوه‌ته‌وه و له پاشكۆیه‌كدا پێناسه كراون و له كۆتایدا ده‌قی فارسی (اسرار بارزان) وه‌كو خۆی دانراونه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌رتووكه باسی جوگرافیا و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی بارزان، ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی مەلا مستەفا بارزانی له سلێمانییه‌وه بۆ بارزان و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ شۆڕشی بارزان و پاڵپشتی حزبه سیاسییه‌كان و ڕۆشه‌نبیران له شۆڕشی بارزان، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز و كه‌وتنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نووری سه‌عید و ڕولی ماجد مسته‌فا له‌م كابینه‌یه‌دا، بارودۆخی سیاسی جیهان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان، چوونی مسته‌فا خۆشناو و میرحاج و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز بۆ بارزان، پێكهێنان و به‌رنامه‌ی لێژنه‌ی ئازادی بۆ شۆڕشی دووه‌می بارزان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبی هیوا و پێشكه‌شكردنی یاداشتنامه به نوێنه‌ری وڵاتانی بیانییه‌وه، ده‌ركردنی به‌یاننامه له‌سه‌ر بارودۆخی شۆڕش، هه‌نگاوه‌كانی لێژنه‌ی ئازادی له‌لایه‌نی كه‌شكرییه‌وه، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان له ساڵی 1945 و كۆتایهاتنی شۆڕش و چوونی مەلا مستەفا بارزانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئێران ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە