توێژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی سیاسییه به شێوه‌ی بابه‌ت ڕێكخراوه كه له پێشه‌كییه‌ك و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت پێكهاتووه، توێژینه‌وه‌كه به‌گشتی باس له‌و ڕێكار و یاسا ده‌ستوورییانه ده‌كات كه ده‌كرێ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی توكمه و هه‌میشه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان سوودی لێ وه‌ربگیردرێ.
بابه‌ته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێكهاته‌ی ده‌ستوور، جۆره‌كانی ده‌ستوور له ڕووی نووسینه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه، بنه‌مای سه‌روه‌ری ده‌ستوور، ده‌ستووری كاتی و هه‌میشه‌یی، چه‌مكی حكومه‌ت، بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، سه‌رچاوه‌كانی یاسای ده‌ستووری، چاودێریكردنی ده‌ستووریبوونی یاساكان، ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كاندا، جیاكه‌ره‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، بنه‌مای سه‌ربه‌خۆی ناوخۆیی له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، جیاكه‌ره‌وه‌كانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥، دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، پاڵنه‌ره‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، سیسته‌می فیدراڵی و كۆمه‌ڵگا فرهپێكهاتهكان(نموونه‌ی عێراق)، هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می فیدراڵی، ڕه‌گه‌زی یه‌كگرتن له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، كۆتاییهێنان به ده‌ستوور، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، شێوازی هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌ره‌نتیكردنی مافی هه‌رێمه‌كان، له‌خۆ ده‌گرێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە