کۆیە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا

ناو: کۆیە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا
نووسەر: زامدار ئەحمەد
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووییە و لە پێشەکییەک و چوار بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە لەبارەی مێژووی کۆیە و شۆڕشی ئەیلوولە و سێ باس لەخۆ دەگرێت: کورتەیەک سەبارەت شاری کۆیە، کۆیە بەر لە شۆڕشی ئەیلوول، زەمینە سازی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە کوردستان.

بەشی دووەمی باس لە پێگەی کۆیە لە شۆڕشی ئەیلوول لە نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٦٣) دەکات و لە دوو باس پێکدێت و باسەکان، شۆڕشی ئەیلوول لە کۆیە لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ تا ٨ی شوباتی ١٩٦٣، بارودۆخی کۆیە لە کودەتای یەکەمی بەعسییەکان لە ٨ی شوباتی١٩٦٣ تا ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لەخۆ دەگرێت.

بەشی سێیەمی پەرتووکەکە لە بارەی  بارودۆخی کۆیە لە لە ١٨ی تشرینی١٩٦٣ تا ١١ی ئاداری ١٩٧٠یە و سێ باس لەخۆ دەگرێت: لە بارەی ڕووداوەکانی کۆیە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ تا ١٣ی نیسانی ١٩٦٦، کۆیە لە ١٧ی نیسانی ١٩٦٦ تا ١٧ی تەمموزی ١٩٦٨، بارودۆخی کۆیە لە کودەتای ١٧ی تەمموزی ١٩٦٨ تا ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

بەشی چوارەمی باس لە بارودۆخی کۆیە لە لە ١١ی ئاداری١٩٧٠ تا ڕێککەوتننامەی جەزائیر دەکات و دوو باس لەخۆ دەگرێت: لە بارەی بارودۆخی کۆیە لە کاتی ئاشتی و سەقامگیریدا لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ تا ١١ی ئاداری ١٩٧٤، ڕۆڵی کۆیە لە دەستپێکردنەوەی شۆڕش لە ١١ی ئاداری ١٩٧٤ تا ڕێککەوتننامەی جەزائیرە.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە