ئه‌م په‌رتووكه ژماره 9ی زنجیره پهرتووهكانی(60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ(1961-1975))ه،
كه له پێشه‌كییه‌ك و سێ به‌ش و پاشكۆ پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی كورته‌یه‌ك له مێژووی باڵه‌كایه‌تی به‌ر له ساڵی 1961 و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات و چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باس له ڕه‌گوڕیشه‌ی ناوی باڵه‌ك و هه‌ڵكه‌وته‌ی جۆگرافی باڵه‌كایه‌تی و ناونانی ناوچه و عه‌شیره‌ته‌كه به باڵه‌ك، لایه‌نی كارگێڕی و پێكهاته‌ی هۆزایه‌تی ناوچه‌كه، ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی له ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی (1914-1918) و كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز و دووباره هاتنه‌وه‌ی توركه‌كان بۆ ناوچه‌كه و به‌شدارییان له حكومه‌تی عێراقدا، له شۆڕشه كوردییه‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ساڵی (1961) ده‌كات.
به‌شی دووه‌می باسی ڕووداوه‌كانی سه‌ره‌تایی شۆڕش له باڵه‌كایه‌تی و ڕزگاركردنی و بوونی به بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات و له چوار ته‌وه‌ر پێكهاتووه كه باس له باڵه‌كایه‌تی له ماوه‌ی نێوان هه‌ندێك له هۆزه‌كانی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئەیلوول، هه‌ڵوێستی سوپا و بهكرێگیراوان دوای شكستی ڕاپه‌ڕینه‌كه له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی تا ڕزگاركردنی له ساڵی 1962، ڕزگاركردنی باڵه‌كایه‌تی له ساڵی 1962 و گرنگترین جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كه، بوونی ناوچه‌كه به بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوول و گرنگترین هۆكاره‌كان كه بوونه هۆی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه و بنكه و باره‌گا سیاسی و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شۆڕش له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می باس له پێگه‌ی باڵه‌كایه‌تی و ڕۆڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی له شۆڕش و كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕش له سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كات و له پێنج ته‌وه‌ر پێكهاتووه كه باس له پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری له نێوان ساڵانی (1961-1975)، ڕۆڵی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی له ڕووی پێشوازی و هاوكاری و وه‌ك پێشمه‌رگه، بارودۆخی خه‌ڵكی سڤیل له ماوه‌ی شۆڕشدا و كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە