ئه‌م په‌رتووكه له پێشه‌كیه‌ك و شیكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان و چوار به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می له سێ ته‌وه‌ر پێكدێت كه باسی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ناوچه‌ی بارزان ده‌كات.
به‌شی دووه‌می چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، باسی ڕه‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی بارزان و كورته‌یه‌كی مێژوویی ژیانی شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م و په‌یوه‌ندی شێخ عه‌بدولسه‌لام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه كوردییه‌كان ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می ئه‌م په‌رتووكه كه له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه، باسی كوده‌تای ١٩٠٨ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی و له‌شكركێشی ئیتیحادییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری بارزان و سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی ده‌كات.
به‌شی چواره‌می پێنج ته‌وه‌ره و باس له ڕه‌وشی سیاسی باشووری كوردستان پێش شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان و ژیان و خه‌باتی شێخ ئه‌حمه‌د به‌ر له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان، هه‌وڵه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی شێخی بارزان و ڕه‌وشی بارزان له ٩ تا ١٢ی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٣١، خامۆشكردنی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە