شۆڕشی ئەیلوول لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە عێراقییەکان

ناو: شۆڕشی ئەیلوول لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە عێراقییەکان
نووسەر: د.هۆشەنگ ساڵح نەجاڕ
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٢

ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە عێراقییەکاندا کە ئەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانە بە پێی بارودۆخی نێوان حکومەت و سەرکردایەتی شۆڕش، بابەت و وتارییان بڵاو دەکردەوە. ئەم توێژینەوەیە جگە لە پێشەکییەک و دەروازە، شەش تەوەر و پاشکۆ لەخۆ دەگرێت و تەوەرەکانی بەپێی ڕیزبەندی ڕووداوە مێژووییەکان و تایبەت بە قۆناغێکی دیاریکراوی ماوەی شۆڕشی ئەیلوول ڕێکخراوە.

تەوەرەکان باس لە هەڵوێستی ڕۆژنامە و بڵاوکراوە عێراقییەکان بەرامبەر شۆڕشی ئەیلوول لە دەسپێکی شۆڕشەوە تا کودەتای ٨ی شوبات (١٩٦١-١٩٦٣)، لە کودەتای ٨ی شوباتەوە تا کۆتایی ماوەی حوکمی عەبدولسەلام عارف (شوباتی ١٩٦٣-نیسانی ١٩٦٦)، لە ماوەی حوکمڕانی عەبدولڕەحمان عارف (نیسانی ١٩٦٦- تەموزی ١٩٦٨)،  لە کودەتای تەموزەوە تا ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئادار (تەموزی ١٩٦٨- ئاداری ١٩٧٠)، لە قۆناعی دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئادار تا دەستپێکی ساڵی ١٩٧٤، لە دەستپێکی شۆڕشەوە ساڵی ١٩٧٤ تا نسکۆی شۆڕش لە ئاداری ١٩٧٥، دەکات. 

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە