ئه‌م په‌رتووكه پێكدێت له پێشه‌كییه‌ك و چوار به‌ش و پاشكۆی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی ڕەوشی سیاسی ده‌ڤه‌ری بارزان له ماوه‌ی ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩) ده‌كات و سێ ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، كه باس له ڕووداوه سیاسییه‌كانی عێراق نێوان ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩)، راپه‌ڕینی خه‌لیل خۆشه‌وی نێوان ساڵانی (١٩٣٤-١٩٣٦) و قۆناغی ئاواره‌یی شێخانی بارزان، ده‌كات.
به‌شی دووه‌می ئه‌م په‌رتووكه باس له فاكته‌ره یارمه‌تیده‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی دووه‌می بارزان ده‌كات و له سێ ته‌وه‌ر پێكدێت، كه باسی كاریگه‌ری و ڕۆڵ و خه‌باتی ڕێبه‌رانی ته‌كیه‌ی بارزان، جه‌نگی دووه‌می جیهانی و كاریگه‌رییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر باشووری كوردستان و ده‌ركه‌وتنی پارت و كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كانی كورد، ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می باس له شۆڕشی دووه‌می بارزان له سه‌ره‌تای قۆناغی چه‌كدارییه‌وه بۆ قۆناغی دانوستاندن له ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٣ تا ٣ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ ده‌كات و له سێ ته‌وه‌ر پێكدێت، كه باسی قۆناغی دوورخراوه‌یی مسته‌فا بارزانی به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش، قۆناغه به‌راییه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان و دانوستاندنه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق، ده‌كات.
به‌شی چواره‌می باسی تێكچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كات و، دوو ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه لە بارەی گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و خامۆشكردنی شۆرشی دووه‌می بارزان و دهرئهنجامهكانە.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە