ئه‌م په‌رتووكه توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به سه‌ركرده خه‌لیل خۆشهوییه كه به شێوه‌ی بابه‌ت ڕێكخراوه، له پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند بابه‌تێك و پاشكۆكان پێكهاتووه.
بابه‌ته‌كانی ئه‌م په‌رتووكه له ڕەچه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌ی خه‌لیل خۆشه‌وی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شێخانی بارزان، ڕۆڵی خه‌لیل خۆشه‌وی له جووڵانه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزاندا، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی خه‌لیل خۆشه‌وی، كاری هه‌واڵگریی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خه‌لیل خۆشه‌وی، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی به‌رانبه‌ر خانهوهادهی شێخانی بارزان له ڕۆژگاری بزووتنه‌وه‌ی خه‌لیل خۆشهویدا، پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نگرانی خه‌لیل خۆشه‌وی، دامه‌زراندنی پۆلیسی نانیزامی و پێشنیازی چه‌كداركردنی محه‌مه‌دئاغای مێرگه‌سۆری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌كه‌ی خه‌لیل خۆشه‌وی، هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی توركیا و عێراق له دژی خه‌لیل خۆشه‌وی و لایه‌نگرانی، ڕاگه‌یاندنی حوكمی عورفی، په‌نابردنی خه‌لیل خۆشه‌وی بۆ خاكی ئێران، مه‌رجه‌كانی موته‌سه‌ریفی موسڵ و قایمقایمی زێبار بۆ بارزانییه‌كان، دانوستانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له نێوان خه‌لیل خۆشه‌وی و حكومه‌تی عێراقیدا، چوونی خه‌لیل خۆشه‌وی بۆ ناوچه‌ی هۆزی ڕێكانییهكان و كوژرانی، چاره‌نووسی لایه‌نگرانی خه‌لیل خۆشه‌وی و سه‌ركرده عه‌بدوڵا كركهمۆیی له دوای نه‌مانی خه‌لیل خۆشه‌وی، پێكدێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە