ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی ١٤ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (٦٠ ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (١٩٦١-١٩٧٥))ه، له پێشه‌كییه‌ك و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و وێنه‌كان پێكهاتووه.
له‌م په‌رتووكه‌دا باسی نازناوی پێشمه‌رگه ده‌كات كه له كۆماری كوردستانه‌وه وه‌ك چه‌كداری كورد كه‌وته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌كداری كورد و شیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، باسی چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بههێزنهبوونی هێزی چه‌كداری كورد، په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه و كۆمه‌ڵگا و هۆكاری نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی خێزانی، پیلانگێڕییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ دژی شۆڕشگێڕه‌كان، ئافره‌ت له خه‌باتی چه‌كداری كوردا ده‌كات.
په‌رتووكه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه دخاتهڕوو كه هه‌ندێ له‌وان خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕیی، به‌رژه‌وه‌ندی پارێزی گشتی، چهكههڵگری به‌رگریكار، پارێزه‌ری ناسنامه‌ی گه‌ل و وڵات، گیانفیدای گه‌ل و نیشتمانه.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە