گوتاری فەرمیی "بەریتانیای مەزن" و شۆڕشی ئەیلوول، ١٩٦١-١٩٧٦

ناو: گوتاری فەرمیی "بەریتانیای مەزن" و شۆڕشی ئەیلوول، ١٩٦١-١٩٧٦
نووسەر: غازی حەسەن
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە لە پێشەکییەک و دوو بەش پێکهاتووە، بە شێوەیەکی گشتی شیکاری گوتاری فەرمی دیپلۆماسی دەوڵەتی بەریتانیای مەزن بە پشت بەستن بە ژمارەیەک ڕاپۆرت و نامەی نهێنی دیپلۆماسی بەرامبەر دۆزی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٧٦ دەخاتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم شیکارییە، وردەکاریی و تێڕوانینی سیاسی و چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی ڕای گشتی، بڕیاری دەوڵەت و دەستنیشانکردنی ڕەهەندەکان و هەندێک تەوەری گشتی خراوەتە ڕوو، هەروەها شیکاری وشەسازیی و ئارگومێنت و مێتافۆری نێو ئەو دەقە نهێنیانە کراوە کە پەیوەندییان بە تێڕوانینی ئەم وڵاتە بە کوردەوە هەیە.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە