کورد..شۆڕشی بێدەنگ

ناو: کورد..شۆڕشی بێدەنگ
نووسەر: ژان پڕادیێر
زمان: کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئەم پەرتووکە لە زمانی فەڕەنسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، نووسەری ئەم پەرتووکە کە چاودێر و کەسێکی ئەکادیمییە، لە ماوەی مانەوەی چەند مانگێک لەو بەشەی ئازادکراوی کوردستان لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش جەنەڕال مەلا مستەفا بارزانی، یان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شۆڕش و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە پەیوەندی بەردەوام بووە، بۆ ئەنجامدانی گەڕان و ڕاپرسی و توێژینەوە توانیویەتی چاوپێکەوتن و پرسیار لە هەر کەسێک بکات.

پەرتووکەکە بە گشتی توێژینەوەیەکی مەیدانی دەوڵەمەندە لەبارەی گەلی کورد کە گەلێکی ستەمدیدەیە، بەگشتی لەبارەی مێژوو و جوگرافیای کوردستان لە سەرەتای دروستبوونییەوە و دابەشکردنی کوردستانی گەورە لەنێوان وڵاتانی وەک عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران، کەمتەرخەمی مرۆڤایەتی هەمبەر کورد، لە شۆڕشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ تا ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ و شۆڕشی ئەیلوول، سەربازی ناچاری، ناتەبایی و دژایەتی، ئابووری شۆڕش، بارزانی سەرکردەیەکی جەماوەری و کەسایەتییەکی مێژوویی، قەیرانی تاڵەبانی، پێکهاتە و هەیکەلی شۆڕش، لەشکری شۆڕش، پارتی دیموکراتی کورستان و کۆنگرەی حەوتەم، زانیاری و پەیوەندی لە شۆڕشی ئەیلوولدا.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە